شەپۆلێكی بەفر و باران و ڕەشەبای بەهێز هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، شەپۆلێكی بەهێزی باران و بەفر بارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ڕەشەبایەكی بەهێزی لەگەڵ دەبێت، كە خێراییەكەی دەگاتە 25 بۆ 70 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پێشبینی ئەکرێت لەئەنجامی کاریگەری سەرەکی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست و تێکەڵ بوونی بڕێک شێی دەریای سوور و مەداری به شەپۆلی دەریای ناوەڕاست، ناوچەکە بکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی باران و بەفر هەتا ڕۆژی شەممە 28 ی مانگ و درەنگانێک کاریگەری بمێنێتەوە و دواتر بەتەواوی کۆتایی دێت.

ڕاشیگەیاند، کاریگەری سەرەتای شەپۆلەكە سبەی شەو زیاتر درەنگان و بەولاوە لەسەر ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و موسڵ و هەولێر ئەبێت دواتر ئیدارەی ڕاپەرین و سلێمانی و ناوچەکانی تر دوو سبەی هەینی ڕۆژەکەی و شەوەکەی زۆرترین کاریگەری شەپۆلهکە دەبێت لەبەرزی 1500مەتر و بۆ سەرەوە ئەو ناوچانەی بەرزن لەئاست ڕووی دەریاوە ئەگەری بەفر بارین هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، خێرایی بای باشوور و باشووری خۆرهەڵات بەتایبەتی چالاک ئەبێت لەسەر زۆرینەی ناوچەکان پێش گەیشتن و سەرەتای شەپۆلەکە بەزۆری “بەخێرایی 25 تا70کم لە كاتژمێرێكدا لەهەندێ شوێن ئەگەر هەیە زیان بدات و درەخت بشکێنێ.

ئەو شارەزایەی كەشناسی ڕوونیشی كردەوە، ئەم شەپۆله بەنسبەت شەپۆلەکانی تری ئەم مانگە باشترە و زۆرترین بڕی باران بۆ ناوچە جیاوازەکانی سنوری دهۆک و هەولێر و ڕاپەرین دەبێت، كە دەگاتە 20 بۆ 60 ملم و کەمترین ڕێژەش ئەگەر هەیه لەناوچەکانی گەرمیان بێت و لە سلێمانی و دەوروبەری و شارەزوور و گەرمیان 8 ملم تا سەروی 40 ملم.

حاکم قادر: هەر حکومڕانیەک وەک ئەوەی سوریا بێت دەچێتە زبڵدانی مێژووەوە
پێت حاکم قادر: هەر حکومڕانیەک وەک ئەوەی سوریا بێت دەچێتە زبڵدانی مێژووەوە
عێراقچی: سووریا ئایندەی نادیارە
دوات عێراقچی: سووریا ئایندەی نادیارە
پەیوەنیدر