عێراقچی: سووریا ئایندەی نادیارە



وەزیری دەرەوەی ئێران دۆخی سووریا هەڵدەسەنگێنێت و دەڵێت”دڵخۆش مەبن ئایندەتان نادیارە”.

ئاژانسی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، بڵاویکردەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری پێشووی سووریا، کە بۆ ماوەیەکی زۆر حوکمی وڵاتەکەی کرد، سووریا ڕووبەڕووی ئایندەیەکی نادیار دەبێتەوە.

عێڕاقچی وتوشیتی، هێشتا زووە حوکم لەسەر داهاتووی سووریا بدرێت، چونکە هۆکارگەلێک هەن کە دەتوانن کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ لەسەر دۆخی سیاسی سووریا دروستبکەن.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، عێراقچی دەڵێت”ئەوانەی لە ئێستادا باوەڕیان بە هەندێک سەرکەوتن هەیە، زووە بۆ دڵخۆشبوون چونکە ئایندەیەکی نادیار چاوەڕێتانە”.

ئەم لێدوانەی عێراقچی دوای ئەوە دێت کە ئەسعەد حەسەن شەیبانی، وەزیری دەرەوەی نوێی سووریا هۆشدارییەکەی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێرانی ڕەتکردەوە.

خامنەیی، لە وتارێکدا کە ڕۆژی یەکشەممە لە میانی ڕێوڕەسمێکی ئایینی لە تارانی پایتەخت پێشکەشی کرد، وتی”چاوەڕوانین خۆڕاگری نوێ لە لایەن سوورییەکانەوە لە دژی سەرکردایەتی نوێ لە وڵاتەکەدا بەرپابێت”.

دوا بەدوای ئەو وتارە، شەیبانی هۆشداری دایە ئێران لە بڵاوکردنەوەی پشێوی لە وڵاتەکەیدا، و لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس، ڕایگەیاند “پێویستە ئێران ڕێز لە ئیرادەی گەلی سووریا و سەروەری و یەکپارچەیی ئەو وڵاتە بگرێت،

هۆشداریش دەدەینەوە لە بڵاوکردنەوەی ئاژاوەگێڕی لە سووریا، و بەرپرسیار دەبن بەرامبەر لێدوانەکانی ئەم دواییانەیان”.

شەپۆلێكی بەفر و باران و ڕەشەبای بەهێز هەرێم دەگرێتەوە
پێت شەپۆلێكی بەفر و باران و ڕەشەبای بەهێز هەرێم دەگرێتەوە
زیاد جەبار: تەوتین كێشەی مووچەخۆران چارەسەر دەكات
دوات زیاد جەبار: تەوتین كێشەی مووچەخۆران چارەسەر دەكات
پەیوەنیدر