“لە شەش مانگدا زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بۆ خزمەتگوزاریی سیتییەکان خەرجکراوە”



قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لە دەرەنجامی بەدواداچوونەکانی لیژنەکانیان بۆ چاودێریکردنی کوالێتی خزمەتگوزاری سیتییەکاندا، لە شەش مانگدا زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بۆ سیتەییاکن خەرجکراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان و لیژنەی سیتییەکان کۆبووەوە بۆ باسکردن لە کاری لیژنەکە و ئەو خزمەتگوزارییانەی لە سیتییەکاندا پێشکەش دەکرێن.

قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی کارە بەردەوامەکانی ئو لیژنانەوە زۆرێک لە سیتییەکان کوالێتی خزمەتگوزارییەکانیان بەرزکردووەتەوە و وەبەرهێنەران ناچارکراون پابەندی رێنماییەکان و جێبەجێکردنی نەخشەی بنەڕەتی پرۆژەکە بن.

لای خۆشیەوە هەرێم فاروق، سەرۆکی لیژنەی سیتییەکان لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: لیژنەکە لە نوێنەری وەبەرهێنان و شارەوانی و ئاسایش و قائیمقامیەت پێکدێت، لەماوەی شەش مانگی رابردوودا سەردان و بەدواداچوونیان بۆ خزمەتگوزاری زۆربەی سیتی و تەلارە بازرگانییەکان کردووە، لەو شوێنانەی کەموکوڕی هەبوبێت وەبەرهێنەکەمان ناچارکردووە چارەسەری بکات.

وتیشی: بە پلەی یەکەم چاودێری (ڕووبەری سەوزایی، سکیوریتی، پاکوخاوێنی، نرخی ئاوو کارەبا، خزمەتگوزاری مەسعەد و شەقام و شۆستەکان، لایەنی سەلامەتی) دەکەین.

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەپێی راپۆرتی لیژنەی سیتییەکان، لە ماوەی شەش مانگی کۆتایی ئەمساڵدا بەبەهای هەشت ملیار و 500 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنەکانیان ناچار کردووە خزمەتگوزاری و چاکسازی لەنێو سیتییەکان ئەنجام بدەن کە هەمووی چووەتە خزمەتی دانیشتوانەکەیەوە.

ئاری هەرسین: بەغدا لە ڕێگەی ڕاگرتنی مووچەوە نیازی ئەنفالکردنی خەڵکی کوردستانی هەیە
پێت ئاری هەرسین: بەغدا لە ڕێگەی ڕاگرتنی مووچەوە نیازی ئەنفالکردنی خەڵکی کوردستانی هەیە
ئایا لە ساڵی نوێوە گۆڕانکاری بەسەر ماددەکانی خۆراکدا دێت؟
دوات ئایا لە ساڵی نوێوە گۆڕانکاری بەسەر ماددەکانی خۆراکدا دێت؟
پەیوەنیدر