دابەشکردنی به‌شه‌خۆراكى مانگى نۆ له سلێمانی لە قۆناغی کۆتاییدایە و بەڕێوەبەری بەشەخۆراکی سلێمانیش دەڵێت، چاوه‌ڕوانى به‌غداد ده‌كه‌ن بۆ دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى نوێ.
كامه‌ران فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی به‌شه‌خۆراكى سلێمانى بە “تۆڕی میدیایی خەڵک” ڕاگه‌یاند: به‌شه‌خۆراكى مانگى نۆ گه‌یشتوینه‌ته كۆتایی و بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ پێنجشەممە فەرمانبەرەکانی هێناوەتەوە بۆ ئەوەی پەلە بکەن لە ناردنی بەشەخۆراک بۆ بریکارەکان و تا كۆتایی ساڵ له هه‌موو ناوچه‌كان دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر هاووڵاتییان.
باسی لەوەشکرد: “كه چوینه ساڵى نوێوە چاوه‌ڕێى بڕیاری وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق ده‌كه‌ین، ئایا به‌شه‌خۆراكى مانگى 10 دابه‌ش بكه‌ین، یان سەبەتەی یەکەمی ساڵى 2025”.
لە بارەی ئەوەی کە هیچ بڕیار و نووسراوێک هەیە لە ساڵی نوێوە گۆڕانکاری بەسەر ماددەکانی خۆراکدا بێت؟ کامەران فەتاح وتی: “هیچ بڕیار‌و نووسراوێکمان بۆ نەهاتووە لەسەر گۆڕانکاری لە ماددەکانی بەشەخۆراکی مانگانە”.
بە وتەی بەڕێوەبەری بەشەخۆراکی سلێمانی، مادده‌یه‌كى زۆرى به‌شه‌خۆراكیان له كۆگاكان هه‌یه به‌تایبه‌ت دۆشا و له‌تكه‌نۆك و نیسك، لەو بارەوە وتی: “به‌غداد داوامان لێ بكات بۆ دابه‌شكردنى هه‌ر مانگێك ده‌ستبه‌جێ به‌شه‌خۆراك ره‌وانه‌ى بریكاره‌كان ده‌كه‌ین”.
پێشتریش سەلام حاجی، بەڕێوەبەری دروستکراوی دانەوێڵەی سلێمانی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: دەستیان کردووە بە دابەشکردنی دواین بەشەئاردی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان.
وتیشی: “ئەو ئاردەی دابەش دەکرێت دەیەمین بەشە ئاردی ئەمساڵە، دەستکراوە بە دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتییان لە ڕێگەی بریکارەکانەوە”.