گۆڕانکاریی سیاسی و تێکچوونى شیرازەى خێزان



*پ.ی.د.ئەمیر خوداکەرەم زەند

توێژینەوە زانستییەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە گۆڕانکارییە سیاسی و ئابوورییەکان کاریگەریی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان لەسەر تێکچوونی شیرازەی خێزان و کۆمەڵگە هەیە، ئەمەش دوابەدوای ئەوە دێت کە تاک و خێزان لە ململانێیەکدان لەگەڵ خودی خۆیان و ئەو ئاڵنگارییانەی کە لە نێو خێزان و کۆمەڵگەدا رووبەڕوویان دەبێتەوە و دەبێتە مایەی تێکچوونی شیرازەی خێزان، ئەمەش وا دەکات لە نێو کۆمەڵگەدا کۆمەڵێ کێشە زیاد بکات، لەوانە تاوان و کوشتن و دزیکردن و لادان لەڕووی بڵاوبوونەوەی خراپە و خراپەکردن. هۆکارى ئەمانەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى کت و پڕ دۆخێکی سیاسیی ناهەموار دێتە ئاراوە.

کۆمەڵگەی کوردی لە ئێستادا، رووبەڕووی نەهامەتی و بێ مووچەیی و هەژاری بووەتەوە و لە لایەک هێرش و ترسی دوژمنان و داگیرکەرانە و لەلایەکی ترەوە بێ مووچەیی و بایکۆت و شەڕی دەروونی تەنگیان پێهەڵچنیوە. گەنجیش ئەم دۆخە دەبینێ پەنا بۆ هاوسەرگیریش نابات، لەهەر لایەکەوە گەنگەشە و باسی بکەی کارەساتە و لێکتێنەگەیشتنی تەواو دروست دەبێت لە نێوان هاووڵاتی و دەسەڵاتدا.

ئەمڕۆ رۆژی زیرەکیی پیشەسازی و تەکنۆلۆژیایە، پێداویستییەکانی مرۆڤ بۆ ژیان بێ کۆتایە و ئەمڕۆ شتێکە و سبەی شتێکی ترە و ناوەستێ، بۆیە کێشەی ئابووریی وا لە تاکی نێو خێزان دەکات کە نامۆ و گۆشەگیر بن و خێزانیش ئەو کۆنترۆڵە لە دەست دەدات و ئەمەش کارێگەریی خراپ دروست دەکات لە رەفتار و مامەڵەکردن، بگرە دورکەوتنەوە دروست دەبێ لە نۆرم و داب و نەریتی کۆمەڵایەتی.

خێزان یەکەیەکی کۆمەڵایەتییە و بناغەیەکی رەسەنی بێ کۆتایە و ناکرێ لەو نێوەندەدا پێگەیاندنی سیاسی نەبێ، بەم شێوەیە بڕوا خۆشەویستی و ئینتیمای تاک بۆ خاک و نیشتیمان لاواز و سست و بێ مانا دەبێت، هەموو نەهامەتییە سیاسییە کۆمەڵایەتییەکان دەخەنە ئەستۆی دەسەڵات و حکومەت، بۆیە کاریگەریی سیاسی، خۆی لەخۆیدا پەیوەندییە لە نێوان هاووڵاتی و حکومەتدا، هەردووک پێکەوە داواکاریان هەیە بۆ بەدیهێنان و پراکتیزەکردن و پێداویستی و گەیشتن بە ئامانج، ئەمە گرنگە بزانرێت و کاری لەسەر بکرێت، لە کۆتاییدا دەڵێن هەموو کردارێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی بە باش و خراپ، پەرچەکردارێکی چاوەڕواننەکراو چاوەڕوانێتی و روودەدات بۆ هەموو جومگەکانی ژیان لە کۆمەڵگەدا.

*مامۆستای زانکۆی سلێمانی

دوایین بەشە ئاردی ئەمساڵ دابەش دەکرێت
پێت دوایین بەشە ئاردی ئەمساڵ دابەش دەکرێت
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی ئازەربایجان بە دەیان سەرنشینەوە تێکشکا
دوات فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی ئازەربایجان بە دەیان سەرنشینەوە تێکشکا
پەیوەنیدر