فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی ئازەربایجان بە دەیان سەرنشینەوە تێکشکا



فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی ئازەربایجان بە دەیان سەرنشینەوە لە ڕۆژئاوای کازاخستان کەوتەخوارەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیای ئازەربایجان بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی وڵاتەکەیان کە لە گەشتێکدا بووە بۆ شاری گرۆزنی پایتەختی چیچان، لە شاری ئەکتاوی ڕۆژئاوای کازاخستان کەوتە خوارەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە کە فڕۆکەکە بە 72 سەرنشینەوە تێکشکاوە، بەڵام هەندێک سەرچاوەی دیکە باس لەوە دەکەن ژمارەی سەرنشینەکان لە 100 کەس زیاترە.

لایەنە پەیوەندیدارەکانی کازاخستانیش ڕایانگەیان شەش کەس لە ڕووداوەکەدا ڕزگاریان بووە.

گۆڕانکاریی سیاسی و تێکچوونى شیرازەى خێزان
پێت گۆڕانکاریی سیاسی و تێکچوونى شیرازەى خێزان
سبەینێ لە هەولێر چەکی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت
دوات سبەینێ لە هەولێر چەکی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت
پەیوەنیدر