سبەینێ لە هەولێر چەکی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت



سایلۆی هەولێر ڕایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە دابەشكردنی چەكی پارەی تایبەت بە گەنمی جووتیاران بەردەوامدەبێت لە هەمان رۆژ دەتوانن سەردانی بانكی بەحركە بكەن لە كاتژمێر 8ی بەیانی تا 1:30خولەكی پاشنیوەڕۆ.

لە راگەیەندراوەكەی سایلۆی هەولێردا هاتووە، رۆژی پێنجشەمە دابەشكردنی چەكی جووتیاران دەستپێدەكات لە ژمارە 4961 تا 5210 كە گەنمەكانیان رادەستی سایلۆی هەولێر كردووە لە سایلۆی هەولێر چەك وەردەگرن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئاگاداری جووتیارانی شاری كۆیە دەكەینەوە رۆژی پێنجشەممە كە دەكاتە دابەشكردنی چەكی جووتیاران دەستپێدەكات لە 951 تا 1100 كە گەنمەكانیان رادەستی گۆڕەپانی كۆیە كردووە لە سایلۆی قوشتەپە چەك وەردەگرن و پارەكانیان لە بانكی بەحركە وەردەگیرێت.

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی ئازەربایجان بە دەیان سەرنشینەوە تێکشکا
پێت فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی ئازەربایجان بە دەیان سەرنشینەوە تێکشکا
40 هەزار بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون
دوات 40 هەزار بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون
پەیوەنیدر