سەرجەم نەخۆشخانەکانی سلێمانی بەشێوەی ئیشکگر (۲٤) کاتژمێر کراوەدەبن



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەڕۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئیشکگر (۲٤) کاتژمێر کراوەدەبن.

سامان شێخ لەتیف، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەمەبەستی ئامادەکاری و بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لەڕۆژانی پشوودا، جگە لەنەخۆشخانە فریاکەوتنەکان، سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرە گرنگەکانی وەك سەنتەری فریاکەوتنی خێرا و سەنتەری شوشتنی گورچیلە و سەنتەری چارەسەرکردنی شێرپەنجە بەتیشك و تیمەکانی چاودێری تەندروستی، پشکنینی ئاو، نەخۆشیە گوازراوەکان بەردەوام دەبن لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەشێوەی ئێشکگر .

وتیشی، “داوا لەهاووڵاتیان دەکەین لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 بکەن”.

بەپێی بڕیاری حكومەتی هەرێم لە سبەینێ‌ چوار شەممەوە 25-12-2024 تاوەكو ڕۆژی پێنج شەممە 2-1-2025 بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر عیسا (س.خ) و سەری ساڵی نوێوە پشووی فەرمی دەبێت.

تمەن ژمارەیەکی پێوانەیی لە دابەزین تۆمار کرد
پێت تمەن ژمارەیەکی پێوانەیی لە دابەزین تۆمار کرد
بەبۆنەی ساڵی نوێوە “ئالین” گۆرانییەك بە سریانی بڵاودەكاتەوە
دوات بەبۆنەی ساڵی نوێوە “ئالین” گۆرانییەك بە سریانی بڵاودەكاتەوە
پەیوەنیدر