بوومەلەرزەیه‌ك پارێزگای هه‌ولێری هەژاند



 

بوومەلەرزەیەكی بەهێز سنووری پارێزگای هەولێری هەژاند و هاووڵاتیان لە چەند ناوچەیەك هەستیان پێ‌ كردووە.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كاتژمێر ٤:٣٩ خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێ‌ شەممە 24-12-2024، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٤ پله‌ ڕێخته‌ر قه‌زای مه‌خموری له‌ باشووری هه‌ولێر هەژاند.

ڕاشیگەیاند، بوومەلەرزەكە له‌قوڵایی ١.٩ كم له‌ناخی زه‌وی بووە و چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌گوندی دوگردكان بووه‌ له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان مه‌خمور و ناحیه‌ی گه‌یاره‌، كە ده‌كه‌وێته‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر

لای خۆشیەوە دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە باكووری ڕۆژئاوای مەخموور ڕوویداوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هاووڵاتیانی مەخمور و باشووری شاری هەولێر هەستیان پێ‌ كردووە.

بەبۆنەی ساڵی نوێوە “ئالین” گۆرانییەك بە سریانی بڵاودەكاتەوە
پێت بەبۆنەی ساڵی نوێوە “ئالین” گۆرانییەك بە سریانی بڵاودەكاتەوە
حكومەتی عێراق بۆ مووچەی مانگی 11 و 12ی هەرێم بڕیاریدا
دوات حكومەتی عێراق بۆ مووچەی مانگی 11 و 12ی هەرێم بڕیاریدا
پەیوەنیدر