عێراق پشووی ڕاگەیاند… كێشە بۆ مووچە دروست دەكات؟



ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر عیسا (س.خ) ڕۆژێك پشووی ڕاگەیاند، بەڵام كاریگەری لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نابێت.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی كۆبوووەوە و بڕیاری دا سبەینێ‌ چوار شەممە 25ی كانوونی یەكەم بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر عیسا (س.خ) بكرێتە پشووی فەرمی لە دامەزراوە فەرمییەكان.

ڕاگەیاندنی حكومەتی عێراق بڵاویكردۆتەوە، پشووی ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە بەیەكەوە تەنها بۆ فەرمانبەرانی مەسیحییە لە فەرمانگە حكومییەكان.

لای خۆشیەوە، سەرچاوەیەكی دارایی بۆ (خەڵك) وتی، “ئەگەر پشووەكە تەنها بۆ فەرمانبەرانی مەسیحی بێت و دامەزراوەكانی عێراق تەنها یەك ڕۆژ پشوویان هەبێت، ئەوا لەحاڵەتی بڕیاری ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هیچ كاریگەرییەكی نابێت و بە ناردنی پارەكە ئەگەر پشووش بێت ئەوا دارایی هەرێم ڕاستەوخۆ دەتوانێت پارەكە وەربگرێت”.

هێزەکانی ئەمریکا گەیشتنە کۆبانێ و پێشڕەوی هەسەدە بەردەوامە
پێت هێزەکانی ئەمریکا گەیشتنە کۆبانێ و پێشڕەوی هەسەدە بەردەوامە
مامۆستایان و فەرمانبەران مانگرتن لە خواردن بۆ تەوتین ڕادەگەیەنن
دوات مامۆستایان و فەرمانبەران مانگرتن لە خواردن بۆ تەوتین ڕادەگەیەنن
پەیوەنیدر