نەوتەکەی بەغدا گەیشتە هەرێم و نرخی هەرزان بوو



وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەغدا یەکەم کاروانی نەوتی بۆ هەرێم نارد و شارەزایەکی ئابووری دەڵێت: ڕێککەوتن لەگەڵ عێراق دۆخی ئابووری هەرێم دەبووژێنێتەوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای هەوڵەکانی شاندی هەرێم لە بەغدا، بڕیار درا بە ناردنی ٥٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێم و یەکەم بەشی ئەو نەوتە گەیشتە هەرێم و لیتری بە ٥٠٠ دینار دەبێت.

ئومێد قەرەداغی، شارەزای ئابووری و مامۆستای زانکۆ بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، نەوتی سپی بەغدا گەیشتە هەرێمی کوردستان و نرخی هەر لیترێک بە ٥٠٠ دینار دانراوە، بڕیارە بەغدا لە کۆی گشتیدا بڕی ٥٠ ملیۆن لیتر بنێرێ

وتیشی، “بێ بەغدا هەرێم ناتوانێ نەوت دابەش بکات، بۆیە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا تاکە چارەسەرە بۆ بوژانەوەی ئابووری هەرێم، هەزارجاریش باشترە لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەنکەرە و تاران”.

بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق، هەر بەرمیلێك نەوت بە 100 هەزار دینار دەدرێتە هاووڵاتیان و بە كرێی گواستنەوە دەكاتە 103 هەزار دینار ئەوەش ئەگەر حكومەتی هەرێم هیچ پاڵپشتییەكی دارایی نەكات، بەڵام ئەگەر بەشێكی پارەكەی هەرێم دابینی بكات، نرخەكەی زیاتر هەرزان دەبێت.

تەقەكەرەكەی شاری هەولێر دەستگیركرا
پێت تەقەكەرەكەی شاری هەولێر دەستگیركرا
هەشت ساڵی ڕابردوو گەرمترین ساڵ بوون
دوات هەشت ساڵی ڕابردوو گەرمترین ساڵ بوون
پەیوەنیدر