کونسوڵی ئێران: خوازیارین برەو بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بدەین



کونسوڵی ئێران ڕایگەیاند، بە گرنگييه‌كى زۆره‌وه‌ لە په‌يوه‌ندييه دێرينه‌كانمان لەگەڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانین و خوازیارین له‌ هه‌موو بواره‌كاندا برەویان پێ بدەین.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی لە فه‌رامه‌رز ئه‌سه‌دى، كونسوڵى گشتيى نوێى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌ هه‌ولێر کرد.

لە دیدارێکدا نێچیرڤان بارزانی، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى لە کونسوڵی نوێ کرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.

لاى خۆيه‌وه‌ كونسوڵى گشتيى نوێى ئێران، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵيى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى، دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ كۆمارى ئيسلاميى ئێران به‌ بايه‌خ و گرنگييه‌كى زۆره‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه دێرينه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، نيشان دا.

سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

هەسەدە: مەترسییەکان لەسەر بەنداوی تشرین نەما
پێت هەسەدە: مەترسییەکان لەسەر بەنداوی تشرین نەما
نووچە و مووچە و قەوارەکەی هەرێم
دوات نووچە و مووچە و قەوارەکەی هەرێم
پەیوەنیدر