هەسەدە: مەترسییەکان لەسەر بەنداوی تشرین نەما



ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لەدوای شەڕێکی سەخت لە نێوان هەسەدە و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا، هەسەدە توانیویەتی ناوچەی ئەبو قەلقەلی لە نزیک شارۆچکەی مەنبج کۆنتڕۆڵ بکات و مەترسییەکانی سەر بەنداوەکەش نەماون.

ڕوانگەی سووری ئاماژەی بەوەشکردوە، لە رۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەناوچەی خەفسە پێشڕەوییان کرد و گوندی بابیری و وێستگەی ئاوەکەیان کۆنترۆڵکرد کە زیاتر لە 10 ڕۆژە ئاو لە شاری حەلەب گیراوەتەوە.

دەشڵێت: هەسەدە توانیویەتی مەترسییەکانی سەر بەنداوی تشرین بڕەوێنێتەوە.

هەروەها هێزەکانی هەسەدە پێشڕەوییان کردووە بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی چوار گوندی دەوروبەری بەنداوی تشرین لە نزک گوندەکانی رۆژهەڵاتی حەلەب کە بریتین لە هۆبەک توینی، قشلە، ئەلسەعیدین، و حاج حسێن لە لادێکانی.

هەرێمی کوردستان خۆی بۆ هاتنی ٢٠٠ هەزار گەشتیار ئامادە دەکات
پێت هەرێمی کوردستان خۆی بۆ هاتنی ٢٠٠ هەزار گەشتیار ئامادە دەکات
کونسوڵی ئێران: خوازیارین برەو بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بدەین
دوات کونسوڵی ئێران: خوازیارین برەو بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بدەین
پەیوەنیدر