وادەی کۆبوونەوەکەی ئەردۆغان و جۆلانی ئاشکرا کرا



بڕیارە رۆژی هەینی 27ی ئەم مانگە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی دیمەشق بکات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی پڕۆسە سەربازییەکانی سووریا کۆببێتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، ڕۆژی هەینی 27ی کانوونی یەکەمی 2024، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، دەچێتە دیمەشق و نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئەمەوی دەکات.

میدیاکانی تورکیا باسیان لەوەشکردووە: بڕیارە نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئەمەوی بە یاوەریی دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا بکەن.

باس لەوەشکراوە: ئامادەکاریی تەواو بۆ سەردانەکە کراوە و ئەمنییەتی ئەو ڕێڕەوەی کە ئەردۆغان پیایدا تێدەپەڕێت دابین کراوە.

چاوەڕوان دەکرێت ئەردۆغان لە میانی سەردانەکەیدا، کۆمەڵێک دیداری “گرنگ” لەگەڵ ئەحمەد شەرع، ئەنجام بدات.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ دووشەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندبوو، لەمەودوا سەردان و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سووریا چڕتر دەکەنەوە.

‘ناوبانگ – سومعه’‌ی میدیایی، یا ئه‌جێندا و ئامانجی كاتیی؟
پێت ‘ناوبانگ – سومعه’‌ی میدیایی، یا ئه‌جێندا و ئامانجی كاتیی؟
دەزگای قەڵاچۆکردنی تیرۆری عێراق ژمارەیەک ئەفسەری خۆی سزادا
دوات دەزگای قەڵاچۆکردنی تیرۆری عێراق ژمارەیەک ئەفسەری خۆی سزادا
پەیوەنیدر