تۆمەتبارێک لەسەر دزینی قەل و قاز دەستگیرکرا



پۆلیسی چەمچەماڵ تۆمەتبارێکی لەسەر سكاڵای زیاتر لە 20 هاووڵاتی دەستگیرکرد کە قەل و قازیان لێ دزرابوو.

ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی زیاتر لە 20 هاووڵاتی سكاڵایان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ تۆماركرد كە پەلەوەریان لە جۆری (قەل و قاز) لێ دزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە “بەسوود وەرگرتن لە كامێراكانی چاودێری توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەندین قەل و قازی دزراودا”.

پۆلیس ڕایگەیاند ئێستا تۆمەتبار (ش ، أ ، غ لەدایكبووی 1989) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا .

دەزگای قەڵاچۆکردنی تیرۆری عێراق ژمارەیەک ئەفسەری خۆی سزادا
پێت دەزگای قەڵاچۆکردنی تیرۆری عێراق ژمارەیەک ئەفسەری خۆی سزادا
نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان دیاریکرا
دوات نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان دیاریکرا
پەیوەنیدر