لە شارەدێی سیتەک سێ هاووڵاتی بەهۆی بڕینی دارەوە دەستگیرکران



پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، لە لایەن مەفرەزەکانی ئاسایشی شارەدێی سیتەکەوە سێ هاووڵاتی بەهۆی بڕینی داری دارستانەوە دەستگیرکران.

بەپێی راگەیاندراوی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی تیایدا هاتووە، لە سنووری شارەدێی (سیتە ك) لە لایەن ئاسایشی سیتەكەوە دەستگیرا بە سەر یەک ماتۆڕ داری بڕدراودا هاوکات هاووڵاتییەک بە تۆمەتى دیاردەى داربڕین دەستگیرکرا لەگەڵ یەک ماتۆڕدا، دواتر ڕادەستی بنکەى پۆلیسی دارستانی (سیتەك) کرا، لە لایەن (دادوەر) دەستبەسەر کران.

باسی لەوەشکردووە: لە چالاکیەکى تردا لە سنووری شارەدێی (سیتە ك) بە هاوکاری (بازگەی تەگەران) دەستگیرا بەسەر یەک پیکاب دەبڵ قەمەرە داری بڕدراو، دوو هاووڵاتی بە تۆمەتى دیاردەى داربڕین دەستگیرکران لەگەڵ یەک ئۆتۆمێل دەبڵ قەمەرە ڕادەستی پۆلیسی دارستانی (بنکەی سیتەك) کران و بە فەرمانی دادوەر دەست بەسەرکران.

“ئێمە هەنییەمان لە تاران کوشت”
پێت “ئێمە هەنییەمان لە تاران کوشت”
نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی
دوات نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی
پەیوەنیدر