ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت



وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

پێشتر کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاندبوو، رۆژی دووشەممە مووچەی مانگی حەوت و هەشتی مامۆستایانی گرێبەست کە هی کاتی وانەبێژییە دابەشدەکرێت.

وتیشی: “لەگەڵ وەزارەتی دارایی قسەم کردووە لە هەوڵدان هەر لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی 10ی مامۆستایانی گرێبەست دابەش بکرێت”.

تورکیا و چەکدارەکانی، گرێ سپییان تۆپباران کرد
پێت تورکیا و چەکدارەکانی، گرێ سپییان تۆپباران کرد
نرخی مریشکی زیندوو لە هەرێمی کوردستان دابەزی
دوات نرخی مریشکی زیندوو لە هەرێمی کوردستان دابەزی
پەیوەنیدر