حەلبوسی سكاڵای یاسایی لەسەر هۆشیار زێباری تۆمار دەكات



سەرۆكی حزبی تەقدوم، لە بەغداد سكاڵای یاسایی لەسەر هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان تۆماركرد.

ئەمڕۆ دوو شەممە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبی تەقدوم، لە دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخی سێ لە بەغداد سكاڵای یاسایی لەسەر هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان تۆماركرد.
شایەنی باسە سكاڵاكەی حەلبوسی دوای ئەوە دێت، زێباری لە نوسێنێكدا لە سەكۆی (ئێكس) نوسیبوی: هەوڵێكی بێوچان هەیە لەلایەن هەندێك لە سیاسیە سودمەندو سەركێشەكان بۆ نقومكردنی وڵات لە قەیران، لەسەروشیانەوە، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پێشوی پەرلەمان.
لەبەر ئەم هۆیەش لەسكاڵانامەكەی حەلبوسیدا كە لەلایەن پارێزەرەكەیەوە پێشكەشكراوە، هاتووە: زێباری تۆمەتی مەترسیداری داوەتە پاڵ حەلبوسی، ئەو تۆمەتانە ناڕاستن و دورن لەڕاستیەوە.
هاوکات داواشی كردووە دادگا تەواوی رێوشوێنە یاساییەكان دژی سكاڵالێكراو بگرێتەبەر.

نرخی مریشکی زیندوو لە هەرێمی کوردستان دابەزی
پێت نرخی مریشکی زیندوو لە هەرێمی کوردستان دابەزی
بافڵ تاڵەبانی: گۆڕانکاری ڕیشەیی لە پڕۆسەی حوکمڕانی پێویستییەکی گرنگی قۆناغەکەیە
دوات بافڵ تاڵەبانی: گۆڕانکاری ڕیشەیی لە پڕۆسەی حوکمڕانی پێویستییەکی گرنگی قۆناغەکەیە
پەیوەنیدر