بافڵ تاڵەبانی: گۆڕانکاری ڕیشەیی لە پڕۆسەی حوکمڕانی پێویستییەکی گرنگی قۆناغەکەیە



بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە ماکسیم رۆبین، کونسوڵی گشتیی ڕوسیا لە هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، هەر هەوڵێک لەچوارچێوەی پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و سەقامگیریی ناوچەکە بدرێت پشتیوانیی لێدەکەین و دەشڵێت: گۆڕانکاریی ریشەیی لە پرۆسەی حوکمڕانی پێویستییەکی گرنگی قۆناغەکەیە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی یەكێتی بڵاویكردۆتەوە، لەدرێژەی دیدارەکەدا دوایین ڕووداو و پێشهاتە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت دۆخی سووریا گفتوگۆیان لەبارەوەکرا، هەردوولا گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنیان وەک بنەمای چارەسەری کێشەکان و پاراستنی مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانیان لەچوارچێوەی وڵاتێکی سەقامگیردا دووپاتکردەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە سیاسەتی نیشتمانییانەی یەکێتی بۆ کۆی پرسەکان کرد و ڕایگەیاند، چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان و گەڕانەوە بۆ مێزی گفتوگۆ سیاسەتی کارکردنی ئێمەیە، هەر هەوڵێکیش لەچوارچێوەی پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و سەقامگیریی ناوچەکە بدرێت پشتیوانیی لێدەکەین، دۆخی ئەمڕۆی سووریاش پێویستی بە لێکتێگەیشتن و هاوبەشیی ڕاستەقینە هەیە، هیوادارین هەموولایەک بەم ڕۆحییەتەوە هەوڵ بۆ داهاتووی وڵاتەکە و ژیانی خەڵکەکەی بدەن.

سەبارەت بە حكومەتی نوێی هەرێم، بافڵ تاڵەبانی ڕوونیکردەوە، گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە پڕۆسەی حوکمڕانی پێویستییەکی گرنگی قۆناغەکەیە و پێویستە حکومەتی داهاتوو خزمەتگوزارییەکانی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە پێشکەش بکات و ئامانجەکەی بەهێزترکردن و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان بێت نەک جیاکاری و قۆرخکردنی دەسەڵات لەپێناو بەرژەوەندییە حزبییەکاندا.

حەلبوسی سكاڵای یاسایی لەسەر هۆشیار زێباری تۆمار دەكات
پێت حەلبوسی سكاڵای یاسایی لەسەر هۆشیار زێباری تۆمار دەكات
ڤاكسینی دژی شێرپەنجە ڕاگەیەنرا و لە 2025دا دەدرێت بە هاووڵاتیان
دوات ڤاكسینی دژی شێرپەنجە ڕاگەیەنرا و لە 2025دا دەدرێت بە هاووڵاتیان
پەیوەنیدر