بوەستن چیتر خەڵکی گەوج بەناوبانگ مەکەن



سارا موحسین – مامۆستای زانکۆ

پوچگەرایی زمانی ئاخاوتنى تایبەت بەخۆی هەیە، زمانێکی قەبەی ناوبۆشە، بریتیيە لە دوبارەکردنەوەی هەمان شت، بەڵام بە دەربڕینی جیاواز جیاواز، تۆ وا هەست دەکەیت شتێکی نوێ لە دووتوێی ئەو دەربڕینەدا بوونی هەبێت، بەڵام لە ڕاستیدا هیچ شتێکی نوێ بۆئەوەی هەیە لە مەعریفە زیاد ناکات.

مەبەست لە بەکارهێنانی ئەم زمانە بۆ موزایەدەی زمانەوانی و بۆ ڕاکێشانی سەرنج و ڕای گشتيیە، هەندێ جار کەسی قسەکەر بە تەکەلوفەوە و بە زەحمەت دەستەواژەکەی بۆ دەوترێت.

هەر لەمبارەیەوە ‘جۆرج ئۆرێل’ لە ڕۆمانە بەناوبانگەکەی ١٩٨٤و لە وتارێکیشیدا بەناونیشانی ‘سیاسەت و زمانی ئینگلیزی’ ئاماژەی بەم جۆرە زمانە داوە و بە ‘نیو سپیکNewspeak –  ناوی بردووە، کە دەڵێت “لە ناوەندی سیاسیدا سیاسیيەکان وشەی قەبە و بێمانا بەکاردەهێنن”.

سیستمی پوچگەرایی ‘میدیۆ کراتی’ واتە چیتر خەڵکی گەوج بەناوبانگ مەکەن، بوەستن چیتر کەسانی بێ ئاست و نائاقڵ و گەوج مەکەن بە پێشەنگ و دەمراستی کۆمەڵگە .

دروشمی ‘بوەستن چیتر خەڵکی گەوج بەناوبانگ مەکەن’ لە زۆر شوێنی گشتی دەوڵەتانی وەک ئەمەریکا و کەنەدا و ئەوروپا و ئوسترالیا بڵاوکراوەتەوە، دژی قێزەونی و بەناوبانگ کردن و قەبەکردنی خەڵکانی خۆدەرخەر و بێزێنراو و هیچ لەبارانەبوو، کە لەسایەی هەژموونی پوچگەرایی دەیان کەن بەکەسانی بەناوبانگ و ناووپێگەی کۆمەڵەیەتی و سیاسی دیاریان بۆ دەستنیشان دەکەن !

 

وەزارەتی دارایی: سۆران عومەر هیچ پسپۆڕییەکی لە ژمێریاری و داراییدا نییە
پێت وەزارەتی دارایی: سۆران عومەر هیچ پسپۆڕییەکی لە ژمێریاری و داراییدا نییە
ئەمریکا ئیشی چییە لە سوریا؟
دوات ئەمریکا ئیشی چییە لە سوریا؟
پەیوەنیدر