وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ سێشەممە، مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
پێشتر کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاندبوو، ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی مانگی حەوت و هەشتی مامۆستایانی گرێبەست کە هی کاتی وانەبێژییە دابەشدەکرێت.
وتیشی: “لەگەڵ وەزارەتی دارایی قسەم کردووە لە هەوڵدان هەر لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی 10ی مامۆستایانی گرێبەست دابەش بکرێت”.