سایلۆی هەولێر جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی چەکی بانکی پارەی گەنمی وەرگیراو دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، سایلۆی هەولێر جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە کە لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی چەکی بانکی دەکرێت بەسەر جوتیاران لە زنجیرە چوار هەزار و 501 تا زنجیرە چوار هەزار و 708 کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە.
هاوکات، ئاگاداری جوتیارانی شاری کۆیە دەکرێتەوە کە بەهەمان شێوە چەکی بانکی بەسەر جوتیاران دابەش دەکرێت لە زنجیرە 601 تا زنجیرە 725 کە گەنمەکانیان رادەستی گۆڕەپانی کۆیە کردووە لە سایلۆی قوشتەپە چەک وەردەگرن.
سایلۆی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، جوتیاران پارەکانیان لە بانکی بەحرەکە وەردەگرن و ئەو کەسانەی چەکیان بە ناوەوە بێت دەبێت خۆیان ئامادەبن یاخود بریکارنامەی پەسەندکراوی ئەمساڵ بێت و ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کردبێت دەبێت دابەشنامەی شەرعی یان یاسایی بهێنێت.