گرنگترین سوودە تەندروستییەکانی هەنجیری وشککراوە بریتین لە توانای بەهێزکردنی ئیسکەکان، پەستانی خوێن و باشکردنی کرداری هەرس و یارمەتیدانی دابەزاندنی کێش و ڕێکخستنی نیشانەکانی نەخۆسی شەکرە و چەندان سوودی دیکە.
بە بڕێکی باش لە میوەی وشککراوە دەتوانێت گەشەیەکی زۆری پێویست بە پێستت بدات، وەک کالیسۆم ڤیتامین C ڤیتامین E ئەم پێکهاتە چالاکانە وەک دژە ئۆکسان کاردەکەن و ڕێگری لە چرچبوون، پەڵەی تەمەن و پەڵەی تر دەکەن،هەروەها دەتوانێت پێست بەتوندی بهێڵێتەوە بۆ ئەوەی ماوەیەکی زۆرتر بە گەنجی بمێنێتەوە.
کۆمەڵێک کانزای هەمەچەشن لەم میوە وشککراوەدا هەیە، کە هەواڵێکی خۆشە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت چڕی ئێسکەکانیان بپارێزن، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەندا جەستەت کانزاکان لە ئێسکەکانەوە ڕادەکێشێت و لە ئەنجامدا جومگەکان لاواز دەبن و ئەگەری تووشبوونت بە پووکانەوەی ئێسک زیاد دەکات، میوەی وەک ئەمانە دەتوانن ئەو کردارە خاو بکەنەوە.
بە هەبوونی بڕێکی بەرچاو لە پۆتاسیۆم ، ئەم میوە وشککراوە زۆر کاریگەرە بۆ پەستانی خوێن، ئەرکی پۆتاسیۆم فراوانکردنی خوێنبەرەکانە کە دەتوانێت فشاری سەر بۆری خوێن و خوێنبەرەکان کەم بکاتەوە، بەمەش دڵە لوولە کۆئەندام لە جەڵتەی دڵ ، جەڵتەی مێشک و و ڕەقبوونی خوێنبەرەکان دەپارێزێت، هاوکات مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی خوێنبەری تاجی کەمدەکاتەوە.
نەخۆشی درێژخایەن و هەوکردن کێشەی باون کە زۆر کەس ڕووبەڕووی دەبێتەوە، بەڵام بە زیادکردنی ژمارەی کانزاکان و ڤیتامینەکان بەتایبەت دژە ئۆکسانەکان ، دەتوانیت فشاری ئۆکسجینی کەم بکەیتەوە و ڕێگری لە نەخۆشییەکانی دڵ و هەوکردنی جومگەکان بکەیت.
ئاستی بەرچاوی ڕیشاڵ لەم میوە وشککراوەدا یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی هەستکردن بە تێری، بەم شێوەیە ڕێگری دەکات لە زیادەڕۆیی لە خواردن، بەڵام پێویستە ئاستی بەرزی کالۆری و شەکر لەبەرچاو بگیرێت و ئەم میوەیە تەنها بە ڕێژەیەکی مامناوەند بخورێت.
ئەمانەی خوارەوە سوودەکانی هەنجیری وەشککراوە دیاری دەکەن بەسێوەیەکی گشتی:
چارەسەری قەبزی دەکات و مادەیەکی نەرمکەرەوەیە بۆ گەدە و قۆلۆن پاک دەکاتەوە.
پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات لە نەخۆشییەکان دەیپارێزی.
ددان بەھێز دەکات و ئێسکی مرۆڤ پتەو دەکات چونکە رێژەیەکی باشی کالسیۆمی تێدایە .
چارەسەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەکات.
بەرەنگاری نەخۆشی شێرپەنجە دەبێتەوە بە تایبەتی شێرپەنجی پێست.
جێگرەوەیەکی زۆرباشە بۆ شیرنەمەنی دەستکرد.
کێش مرۆڤ دادەبەزێنێت، چونکە ھیچ چەورییەکی زیانبەخش لە خۆ ناگرێت.