ئەمڕۆ بارانبارین ئەم شوێنانە دەگرێتەوە



کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و نمەباران ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر دەگرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى نمە بارانى کەم لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک و پارێزگاى هەولێر هەیە.

باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

دەشڵێت: سبەینێ سێشەممە ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى نمە بارانى کەم لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک و پارێزگاى هەولێر هەیە.

باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 17 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 16 پلەى سیلیزى

دهۆک: 16 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 18 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 15 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى

سۆران: 9 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى

مامۆستایانی گرێبەست سێ مووچە وەردەگرن
پێت مامۆستایانی گرێبەست سێ مووچە وەردەگرن
دادگای فیدراڵی دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی دوو وەزارەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
دوات دادگای فیدراڵی دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی دوو وەزارەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
پەیوەنیدر