دادگای باڵی فیدراڵی عێراق دەربارەی ئەو سکاڵایانە کۆدەبێتەوە کە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەردوو وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەوقاف پێشکەش کراون.
بە پێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، ئەمڕۆ دووشەممە دادگاکە دەربارەی چەند سکاڵایەک کۆدەبێتەوە کە دووانیان لە دژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون.
لەو سکاڵایانەدا کە کەسێک بەناوی خالید مستەفا حسێنەوە تۆماریکردوون، داوای بە نادەستووریی دانانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کراوە.
سکاڵاکارەکە داوشی کردووە لە بری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەوقاف، دوو دەستەی سەربەخۆ پێکبهێندرێن کە بە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە ببەسترێنەوە.