هەشت هەزار کەس دادەمەزرێندرێن



ئەنجومەنی خزمەتی فیدراڵی ڕایگەیاند هەشت هەزار دەرچووی کەرتی تەندروستی دادەمەزرێندرێن و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ وەزارەتی دارایی و تەندروستی لە پەیوەندیدان.

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕۆژنامەی سەباح بڵاویکردەوە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجومەنی گشتیی خزمەتی فیدراڵی بە هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیدا ڕێکارەکانی دامەزراندنی هەشت هەزار کارمەندی پزیشکی و تەندروستی تەواو دەکات.

لایخۆشیەوە سەعد لامی، وتەبێژی ئەنجومەنەکە ڕایگەیاند، وەزارەتی تەندروستی بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئەنجومەنی خزمەت و وەزارەتی دارایی سەرقاڵی ڕێکارەکانی تایبەت بە دامەزراندنی ئەو دەرچووانەیە بۆ ئەوەی پەلە بکرێت لە دەرکردنی بڕیاری دامەزراندنیان.

ئەوەشی خستەڕوو کە دەرچووەکان لەسەر بنەمای ئەو داتایانە دادەمەزرێندرێن کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بۆیان ڕەوانە کراوە.

دادگای فیدراڵی دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی دوو وەزارەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
پێت دادگای فیدراڵی دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی دوو وەزارەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
عێراق دەستی بە بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرد
دوات عێراق دەستی بە بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرد
پەیوەنیدر