ئەمڕۆ کۆتایی بە خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دێت



ئەمڕۆ دووشەممە، بە دابەشکردنی مووچەی ئەم وەزارەت و دەستانە کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دێت.

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە بەدابەش کردنی مووچەی ئەم وەزارەتانە، کۆتایی بە دابەش کردنی مووچەی مانگی 10 دێت.

بەپێی خشتەکە، ئەمڕۆ هەریەکە لە وەزارەتەکانی ڕۆشنبیری و لاوان، کارەیا، ئاوەدانکردنەوه و نیشتەجێکردن، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان، پێشمەرگە (دیوان، لیواکان) یەکەی 70 و 80، پۆلیسی دام و دەزگا نەوتیەکان، ئەنجومانی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن.

ئەمە لەکاتێکدایە نزیک دەبینەوە لە کۆتایی ساڵی 2024، هێشتا فەرمانبەران و مووچەخۆران مووچەی مانگی 11 و 12 یان وەرنەگرتووە، وێڕای ئەوەی بەغداد زیاتر 631 ملیار و 335 ملیۆن دیناری وه‌ك مووچه‌ی مانگی 11 رەوانە کردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت ئەو پارەیە کورتهێنانی زۆری هەیە و پێویسیتیان بە 300 مليار ديناري ديكە هەیە.

عێراق دەستی بە بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرد
پێت عێراق دەستی بە بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرد
وەزارەتی تەندروستی دەربارەی خەرجکردنی پارەی تیمەکانی سوورێژە ڕوونکردنەوە دەدات
دوات وەزارەتی تەندروستی دەربارەی خەرجکردنی پارەی تیمەکانی سوورێژە ڕوونکردنەوە دەدات
پەیوەنیدر