وەزارەتی تەندروستی دەربارەی خەرجکردنی پارەی تیمەکانی سوورێژە ڕوونکردنەوە دەدات



وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان وەڵامی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە سەبارەت بە خەرجکردنی پارەی تیمەکانی سوورێژە و دەڵێت ئەو پەرلەمانتارە بێ ئاگا قسەی کردووە.

د. سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لێدوانێکی سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕەتکردەوە کە ڕایگەیاندبوو زیاتر لە دوو مانگە بەغداد پارەی تیمەکانی بەشداربووی هەڵمەتی کوتانی سوورێژەی ناردووە، بەڵام حکومەتی هەرێم دابەشی نەکردووە.

وتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی دەلێت: “بە پێویستی دەزانین بۆ ڕای گشتی ڕایبگەیەنین کە ڕاستەوخۆ دوای تەمویلی ئەم پڕۆژەیە لە مانگی 10 ی ئەمساڵ، حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی داوە و لەڕێگەی وەزارەتی دارایی ڕێککارەکانی دارایی ئەنجام دراوە… بەداخەوە ئەم بەڕێزە بێ ئاگا قسەی لێ دەکات”.

ئەمەش دەقی ڕوونکردنەوەکەیە:

ڕوونكردنەوەیەك لە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ بەڕێز سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە گوایە زیاتر لە دوو مانگە وەزارەتی دارایی عێراق پارەی داوە بە حکومەتی هەرێم بۆ بەشداربووانی هەڵمەتی کوتانی سورێژە کە لە بەهاری ئەمساڵ ئەنجام درا، بەڵام تا ئێستا پارەکە دابەش نەکراوە.

بە پێویستی دەزانین بۆ ڕای گشتی ڕایبگەیەنین کە ڕاستەوخۆ دوای تەمویلی ئەم پڕۆژەیە لە مانگی 10 ی ئەمساڵ، حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی داوە و لەڕێگەی وەزارەتی دارایی ڕێککارەکانی دارایی ئەنجام دراوە و پێش چوار ڕۆژ بڕیاری خەرجکردنی لە وەزارەتی تەندروستی دەرچووە بە نوسراوی ژمارە 31809 لە 18/12/2024 ئیشعاری بانکەکانی پەیوەندار کراوە و هیچ کێشەیەکی نیە کە بەداخەوە ئەم بەڕێزە بێ ئاگا قسەی لێ دەکات، هەر بۆزانین گووژمەی باسکراو بۆ هەموو عێراقە کە هاوشێوەی کوردستان تازە ڕێکارەکان چووەتە بواری جێبەجێکردن نەوەک تەنها هەرێمی کوردستان.

بۆزانین لە ماوەی ڕابردوو هەڵمەتێکی فراوانی نیشتمانی کوتان بۆ پێدانی پێکوتەی سوڕێژەی تێکەڵاو MMR لە هەرێمی كوردستان و عێراق بەڕێوەچوو بەم شێوەیەی خوارەوە:

* ماوە 10 ڕۆژ ( دوو هەفتە)

* ژمارەی منداڵانی: 873,191 منداڵ.

* ژمارەی سەردان: 10,916 سەردان.

* قوتابخانەكان: 3,981 قوتابخانە.

* ژمارەی كارمەندان: 3,280 كارمەند.

* سەرپەرشتاران: 1,100سەرپەرشتار

* ژمارەی تیمەكان: 1,094 تیم.

* ناوەندی سەرپەرشتی: 27 ناوەند.

* گواستنەوەی تیم: 1,500 ئۆتۆمبیل.

د. سەرکار سورچی

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ کۆتایی بە خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دێت
پێت ئەمڕۆ کۆتایی بە خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دێت
نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان
دوات نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان
پەیوەنیدر