هاتووچۆی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە



بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیان و شوفێران دەکاتەوە، کەوا بە هۆى كۆتايى هاتنى ساڵى ژمێريارى، بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/١٢/٢٣ کۆتا ڕۆژی ساڵی ژمێریاریە و لە دوای کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ بەشی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان کارەکانی ڕادەگرێت. ڕايیكردنى مامەڵەی هاووڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر دەوەستێت ، تاوەکو دەست پێکردنەوەی دەوام لە سەرەتای ساڵی نوێ. بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لەو ماوەیە سەردانمان نەکەن ، وە هەر مامەڵەیەکیش لە ماوەی ئەم ڕاگرتنە بە سەربچێت وەک (ساڵیانە و مۆلەت و ماوەی تۆمارکردنى ئۆتۆمبێل و گرێبەستی ئەلکترۆنی )ئەوا بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە لە دوای دەستپێکردنەوەی دەوام ، وە هیچ کەسێک توشی سزای پێبژاردنی دواکەوتن نابێت.

نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان
پێت نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان
تەندروستی سەبارەت بە گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا ڕوونكردنەوە دەدات
دوات تەندروستی سەبارەت بە گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا ڕوونكردنەوە دەدات
پەیوەنیدر