لەساڵی 2024 دا شتگەلێکی زۆر لە بواری تەکنەلۆژیادا ڕوویدا، کە جیهانی بەتەواوەتی بەخۆیەوە سەرقاڵکرد.
لێرەدا چەند پێشکەوتنێکی دیار دەخەینەڕوو:
- مۆبایلێک کە بە AI کاردەکات کێشەی نەبوونی مۆبایلی زیرەک یان ئینتەرنێت چارەسەر دەکات
- بەهاری ئەمساڵ ویلایەتی میریلاند لە ئەمریکا یاسایەکی گشتگیری پاراستنی نهێنی زانیارییەکانی دەرکرد کە داکۆکیکاران بە یەکێک لە توندترین یاساکانی وڵاتەکە وەسفی دەکەن.
لە ساڵی 2024دا پێشکەوتنی تەکنەلۆژی زۆر ڕوویداوە کە تەنیا بە ئامرازی نوێ یان زیرەکی دەستکرد سنووردار نەکراوە، بەڵکو چەندین هەنگاوی گرنگیشمان بینی کە ڕەنگە دیار نەبن، بەڵام بەشێوەیەکی بەرچاو ئەم کەرتە بەرەوپێش دەبەن.
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاویکردووەتەوە، ساڵی 2024دا جیهان چەندین پێشکەوتنی بەرچاوی لەبواری تەکنەلۆژیادا بەخۆیەوە بینیوە لەوانە:
پاراستنی تایبەتمەندی لە ئینتەرنێتدا:
بەپێی ڕاپۆرتەکەی واشنتۆن پۆست، زۆربەی کۆمپانیاکان بەکاربەران پارچە داتایەکن کە دەبێت کۆبکرێنەوە و پارەیان پێبدرێت، بەڵام پێشکەوتنێکی خاو لە بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ڕێگریکردن لەم کارە هەیە، چونکە ویلایەتی میریلاند لە ئەمریکا لە بەهاری ئەمساڵدا یاسایەکی تۆکمەی پاراستنی نهێنی زانیارییەکانی دەرکرد، کە داکۆکی دەکات هەروەها وەک یەکێک لە توندترین یاساکان وەسف کراوە لە وڵاتەکەدا.
نووسەر ئاماژەی بەوەشکردووە، داهێنانی زیرەک هەیە، وەکو بۆکسێکی هەڵبژاردنی سادە یان وێبگەڕێکی سادە، کە وا دەکات بتوانرێت ڕێگری لەو کۆمپانیایانە بکرێت کە زانیاری کەسی بەدەستبهێنن.
بلوسکای بیرۆکەی نوێ دەهێنێتە سۆشیال میدیا:
کاریگەری ئەپڵیکەیشنی “Blue-sky” کە لە مانگی شوباتدا بۆ هەمووان بەردەست بووە، زۆر زیاتر بووە لە ژمارەی بەکارهێنەرانی کە تەنها 25.5 ملیۆن بەکارهێنەر بووە. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە بلوسکای تۆڕێکی کۆمەڵایەتی نەرم و نیان و کراوەی دروستکردووە کە سەرسامی خەڵکی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.
پلاتفۆرمەکانی “تیک تۆک”، “ئینستاگرام”، “فەیسبووک”، “یوتیوب” و “X” ئێستا بە شێوەیەکی سەرەکی نیشان بەناون و بەکارهێنەریان زۆرە، هاوکات بەپێی تایبەتمەندییەکان ئەو بابەتانەت بۆ پێشنیار دەکات کە دەتەوێت بیبینیت.
سەبارەت بە Blue-sky، بژاردەی ئەوەت پێدەدات کە تەنها پۆستەکانی ئەو کەسانە ببینیت کە فۆڵۆویان دەکەیت.
دەتوانیت ڕێکخستنە تایبەتەکان هەڵبژێریت کە لەلایەن Blue-sky یان هەر کەسێکی ترەوە دروستکراون بۆ ڕێگریکردن لە وێنە توندوتیژەکان یان ناوەڕۆکێک کە حەزت لێی نییە.
نووسەرەکە لە زاری ئیلی پاریسەر، دامەزرێنەری ڕێکخراوی “نیو بابلک” کە کۆمەڵگەی تەندروست و ئۆنلاین بەرەوپێش دەبات، دەڵێت: “بەڕاستی پاڵ بە هەندێک شێواز و تایبەتمەندی نوێ لە سۆشیال میدیادا دەنێت.”
نووسەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا مێتا هەندێک لە بیرۆکەکانی بلوسکای وەرئەگرێت، ئەمەش نیشانەیەکی دڵنیایە بۆ ئەوەی بلوسکای بە ئاراستەیەکی دروستدا دەڕوات.
پڕۆژەی Empire AI
ئەو نووسەرە ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرێک لە کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجیا دەڵێن، پەرە بە زیرەکی دەستکرد دەدەن بۆ یارمەتیدانی مرۆڤایەتی، بەڵام زۆرجار بەرهەمەکانیان بۆ سوود و قازانجی خۆیان کاردەکەن. نووسەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەهاری ئەمساڵدا لە نێوان حکومەتی ویلایەتی نیویۆرک و زانکۆکان و ڕێکخراوە خێرخوازییەکان هەماهەنگی کراوە، لەگەڵ دابینکردنی بودجە و کۆمپیوتەری زۆر بەهێزی کۆمپانیای Empire AI بۆ توێژەرانی ئەکادیمی بۆ پەرەپێدانی چارەسەری شێرپەنجە و باشترکردنی پێشبینییەکانی کەشوهەوا و کارکردن لەسەر ئەو ئاڵنگارییانەی کە ئامانجیان لێی یارمەتیدانی خەڵکە.