ئەحمەد ئەلشەرع و هاكان فیدان لە دیمەشق كۆبوونەوە



لە دیمەشقی پایتەختی سووریا و لە کۆشکی سەرۆکایەتیی، ئەحمەد شەرع، فەرماندەی هەتەشە و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ یەك شەممە 22ی كانوونی یەكەمی 2024، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد ئەلشەرع، فەرماندەی هەتەشە كۆبووەوە لەكاتێكدا کۆتایهێنان بە ئیدارەی خۆسەری کورد لە سوریا خواستی سەرەکی تورکیایە بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا.

ئەحمەد ئەلشەرع لە پەیامێكی نوێدا ڕایگەیاندووە، لە یەک دووری لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا وەستاوین و مامەڵە دەکەین.

ڕاشیگەیاندووە، سووریا چووەتە قۆناغێکی نوێی بونیادنانی دەوڵەت و دوورکەوتنەوە لە خواستی تۆڵەسەندنەوە.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڵاویكردەوە، هاكان فیدان لەگەڵ ئەحمەد ئەلشەرع، فەرماندەی ئیدارەی نوێی سووریا کۆبوونەوە.

 

دوو كچە وەرزشوانی هەڵەبجە خەڵاتی کەسایەتی وەرزشی ساڵیان وەرگرت
پێت دوو كچە وەرزشوانی هەڵەبجە خەڵاتی کەسایەتی وەرزشی ساڵیان وەرگرت
هاتووچۆی سلێمانی زانیاری لەسەر ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان ئاشكرادەكات
دوات هاتووچۆی سلێمانی زانیاری لەسەر ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان ئاشكرادەكات
پەیوەنیدر