ئێسک و پروسکی دەیان ژن و منداڵی کورد لە کۆڕێکی بە کۆمەڵ دۆزرایەوە



بەکۆمەڵ لە بیابانی سەماوە هەڵدرایەوە، کە ئێسکوپروسکی نزیکەی 50 ژن و منداڵی کوردی تیادایە، هەموویان پێش ئەوەی لە گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا بشاردرێنەوە، گوللـەیان لێ دراوە.

گۆڕە بەکۆمەڵەکە، دەکەوێتە ناوچەی تەل شێخ، سەر بە قەزای سەلمان لە پارێزگای سەماوە، 130 کیلمەتر لە ناوەندی پارێزگای سەماوە دوورە.

لە مانگی ئایاری ئەمساڵ گۆڕە بەکۆمەڵەکە لەڕێگەی مانگی دەستکردەوە دۆزراوەتەوە و ئەمڕۆ یەکشەممە، پرۆسەی هەڵدانەوەی دەستیپێکرد.

دیمەنەکانی ناو گۆڕە بەکۆمەڵەکە زۆر کاریگەرن؛ پاشماوەی ئێسکوپروسکی ژنان بە جلوبەرگی کوردییەوە دەردەکەوێت، کە باوەشیان بە منداڵەکانیاندا داوە، پێش ئەوەی بکوژرین و لەو بیابانە دوورەدەستەدا بشاردرێنەوە.

هاتووچۆی سلێمانی زانیاری لەسەر ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان ئاشكرادەكات
پێت هاتووچۆی سلێمانی زانیاری لەسەر ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان ئاشكرادەكات
سۆران عومەر: حکومەتی هەرێم هۆکارە بۆ نەهاتنی بەشە بودجە و نەوت و بەنزینی هەرزان لە بەغدادەوە
دوات سۆران عومەر: حکومەتی هەرێم هۆکارە بۆ نەهاتنی بەشە بودجە و نەوت و بەنزینی هەرزان لە بەغدادەوە
پەیوەنیدر