لە دوا یاریی قۆناغی کۆمەڵەکانی ٢٥ههمین جامی کەنداوی عەرەبی، هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و یەمەن رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
یارییەکە کە لە یاریگای نێودەوڵەتیی بەسڕە بەڕێوەچوو، بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی عێراق کۆتایی هات.
لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا هەڵبژاردەی عێراق گۆڵێکی تۆمارکرد و لە گێمی دووەمیشدا چوار گۆڵی دیکەی تۆمارکرد و یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
بەم ئهنجامەش هەڵبژاردەی عێراق بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی یەمەنی بردەوە و بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵی پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرت و هەڵبژاردەی عەممان بەهەمان خاڵ لە ریزبەندی دووەم، هەروەها هەڵبژاردەی سعوودیە بە سێ خاڵ لە ریزبەندی سێیەم و هەڵبژاردەی یەمهنیش کە سێ دۆڕانی لەم کۆمەڵەیدا هەبوو، هیچ خاڵێکی تۆمار نەکرد.