کەشناسی هەرێم: سبەینێ لەم ناوچانە باران دەبارێت



کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و سبەینێ لە ناوچەشاخاوییەکانی هەولێر و سەنتەری شاری دهۆک باران دەبارێت.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ دووشەممە ئاسمان لە ساماڵ و پەڵە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، ئەگەرى نمەباران لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک و سەنتەرى پارێزگاى دهۆک هەیە.

ئەوەشی وتووە: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 16 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى

دهۆک: 16 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 18 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 6 پلەى سیلیزى

سۆران: 10 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى

کام خانەنشینانەی هەرێم تا ئێستا مووچەکانیان هاوتا نەکراوە؟
پێت کام خانەنشینانەی هەرێم تا ئێستا مووچەکانیان هاوتا نەکراوە؟
لە گەرمیان سیستەمی غازی ماڵێک تەقییەوە و منداڵێک گیانلەدەستدا
دوات لە گەرمیان سیستەمی غازی ماڵێک تەقییەوە و منداڵێک گیانلەدەستدا
پەیوەنیدر