پێشبینی بۆ باران و بەفر لە وەرزی زستان ڕاگەیەنرا



ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژی وەرزی زستان لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد و بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، تا ڕادەیەک ڕێژەی بەفر و بارانبارین دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی و دەشڵێت: ھاتنی شەپۆلی بەھێزی سەرما و وشکەسەرما و بامان زۆر ئەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەڕووی فەلەکییەوە وەرزی پاییز کۆتایی پێھات و ھەر وەک پێشبینیش کرابوو بارانبارینەکان تا ڕادەیەک کەم بوو لەخوار ئاستی ئاسایی بوو، نارێکی لەباران و پەڵەدا ھەبوو بە جیاوازی ناوچەکان و جیاوازی پاییزی ئەمساڵ لەگەڵ چەند ساڵی ڕابردوو ئەوەبوو شەپۆلەکانی سەرما زووتر لە کاتی خۆی گەیشتە ناوچەکانمان ھەروەھا وشکە سەرمای سیبیری چالاکتربوو.

وتیشی، “لەئەمڕۆوە لە نێو وەرزی زستانداین و دیاردەی لانینای لاواز لە ناوەڕاستی زەریای ھێمن بەردەوامی ئەبێت بۆ مانگی 1ی ساڵی 2025 دواتر چاوەڕوان دەکرێت لە مانگەکانی کۆتایی وەرزی زستان لاوازتر ببێت و بگەڕێتەوە باری ھاوسەنگی”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بە گوێرەی پێشبینیەکان و خوێندنەوە وەرزییەکان زستانی ئەمساڵی 2025 بەشێوەیەکی گشتی بۆ عێراق و سعودیە باکوری ڕۆژھەڵاتی سووریا و بەشێکی زۆری ناوچەکانی ئێران کەمبارانی و وشکی لە کەشوھەوادا درێژەی ئەبێت و لەناوچەکانی ھەرێمی کوردستانیش و ڕۆژھەڵات و باکووری کوردستان بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان دۆخەکە باشتر ئەبێتەوە تا ڕادەیەک ڕێژەی بەفر و بارانبارین دەگەرێتەوە دۆخی نۆرماڵ و ئاسایی، بەڵام لەناوچە نزمەکان لە سنوری گەرمیان و پارێزگای کەرکوک و ھەولێر پێشبینی دەکرێت رێژەی بارانبارین وەک پێویست نەبێت و ھاوشێوەی وەرزی پاییز شەپۆلەکانی باران لەو ناوچانەدا کاریگەریان لاواز بێت.

سەبارەت بە شەپۆلەکانی سەرما و بەفر بارین ئەو شارەزا كەشناسییە پێشبینیشی كرد، ” ئەمساڵ لەم ڕووەوە جیاوازتر ئەبێت و زستانێکی ساردتر لەناوچەکەدا چاوەڕوان دەکرێت بەراورد بە ھەندێ لە ساڵەکانی پێشتر و ڕێژەی دابارینمان بە بەفر زیاتر ئەبێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و ھاتنی شەپۆلی بەھێزی سەرما و وشکەسەرما و با زۆر ئەبێت و سەنتەری شارەکانیش و بەشێک لەو ناوچانەش بێبەش نابن لەبارینی بەفر، کە لە ساڵانی ڕابردوودا نەباریوە بەھۆی گەرمی وەرزی زستان و نەبوونی بارستە ھەوای ساردی چالاک”.

 

بافڵ تاڵەبانی: چیتر مووچەخۆرانی هەرێم نەبنە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان
پێت بافڵ تاڵەبانی: چیتر مووچەخۆرانی هەرێم نەبنە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان
مەزڵوم عەبدی: دەمانەوێت ببینە بەشێک لە سوپای نیشتمانی سووریا
دوات مەزڵوم عەبدی: دەمانەوێت ببینە بەشێک لە سوپای نیشتمانی سووریا
پەیوەنیدر