سیستانی داوایەکی نەتەوەیەکگرتووەکانی قبوڵنەکردووە



mەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق داواکاری نەتەوەیەکگرتووەکانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی پەسەند نەکرد.

محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی بەرپرسانی باڵای عێراقی کرد و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەرجەعی باڵای ئایینی شیعە لە نەجەف کۆبووەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی بەغداد ئەل یوم، هەفتەی ڕابردوو سەرچاوەیەکی فەرمی عێراقی ئاشکرای کردووە، ئەمە جاری دووەمە محەمەد ئەلحەسان، سەردانی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە نەجەف بکات و داوای لێبکات فەتوایەک بدات بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی، کە بە فەتوای ئەو دامەزراوەکە تێکەڵ بە وەزارەتە ئەمنییەکان بکرێن.

ئەو سەرچاوەیە کە قسەی بۆ ماڵپەڕی “ئەخباری” لوبنانی کردووە، پرسی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارییەکان خواستێکی نوێی ڕۆژئاوا نییە، بەتایبەت ئەمریکا هەمیشە بێزاری خۆی بەرامبەر بوونی ئەو گرووپانە پێشانداوە، بەو پێیەی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن یان سیاسەتی تاران لە ناوچەکەدا جێبەجێ دەکەن”.

هەر بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە، حەسان لە سەردانی دووەمدا کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەنجامی داوە و نزیکەی مانگێک پاش سەردانی یەکەم کراوە، لەلایەن ڕێبەری باڵاوە پێشوازی لێ نەکراوە، بەڵکو  لەلایەن محەممەد ڕەزای کوڕی پێشوازی لێکراوە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە بەڕاستی داواکارییەک هەبووە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی، پێشوازی نەکردینی یەکسانە بە ڕەتکردنەوەی ئەو داوایە.

لای خۆیەوە، بەها ئەعرەجی، جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشوو، کە نزیکە لە لسودانی، لە چاوپێکەوتنەکانیدا بۆ میدیا ناوخۆییەکان ڕایگەیاند، ترس لە ڕووداو و پێشهاتە ئەمنییەکان یان سیاسییەکانی عێراق لە قۆناغی داهاتوودا دوورە لە واقیع.

ئاماژەی بەوەشکرد،  هێزەکانی حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی فەرمی عێراقین، بە یاسا یاسایان بۆ دانراوە و باس لە بانگەوازی هەڵوەشاندنەوەی هێزەکان ڕاست نییە، هاوکات  سەبارەت بە گرووپە چەکدارەکان، بڕیارێک سەبارەت بەوانە هەیە، جا چ هەڵوەشاندنەوە بێت یان تێکەڵکردنیان بێت.

مەترسییەک بۆ ئەوانەی بە عەدەسەی چاوەوە دەخەون
پێت مەترسییەک بۆ ئەوانەی بە عەدەسەی چاوەوە دەخەون
بافڵ تاڵەبانی: پێویستە قووتی خەڵك لە ململانێ سیاسییەكان دووربخرێتەوە
دوات بافڵ تاڵەبانی: پێویستە قووتی خەڵك لە ململانێ سیاسییەكان دووربخرێتەوە
پەیوەنیدر