بافڵ تاڵەبانی: پێویستە قووتی خەڵك لە ململانێ سیاسییەكان دووربخرێتەوە



بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و رەیان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون لە ماڵی مام لە بەغدا کۆبوونەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکان و دوورخستنەوەی وڵات لە ململانێکان کردەوە.
هاوکات بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەکانی یەکێتی کرد بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەران و رایگەیاند، هەوڵی ئێمە بۆ پاراستنی ژیانی خەڵک و مافەکانیان بووە، پێویستە قووتی خەڵک لە ململانێ سیاسییەکان دووربخرێتەوە و مافەکانیان پارێزراوبێت، بۆ ئەمەش داوای پابەندیمان لەهەموولایەک کردووە و پێویستە چارەسەرێکی هەمیشەیی بۆ ئەم پرسە بدۆزرێتەوە.
دۆخی ناوچەکە و گۆڕانکارییەکانی سووریا تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە بوون و لەوبارەیەوە هەردوولا جەختیان لە پاراستنی مافەکانی سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا کردەوە لەچوارچێوەی وڵاتێکی سەقامگیر و دادپەروەردا.
لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی داوایکرد، هەموولایەنەکان بە یەکدەنگی و گوتارێکی نیشتمانییەوە رووبەڕووی مەترسییەکان ببنەوە و هەوڵ بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی وڵات بدەن تاوەکو خاکەکەمان نەبێتە جێگەیەک بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێ هەرێمییەکان.
سیستانی داوایەکی نەتەوەیەکگرتووەکانی قبوڵنەکردووە
پێت سیستانی داوایەکی نەتەوەیەکگرتووەکانی قبوڵنەکردووە
بافڵ تاڵەبانی و نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق کۆبوونەوە
دوات بافڵ تاڵەبانی و نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق کۆبوونەوە
پەیوەنیدر