بافڵ تاڵەبانی و نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق کۆبوونەوە



سەرۆکی یەکێتیی لەماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لەگەڵ نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبۆوە و پرسی مووچە و سەقامگیری عێڕاق و سووریایان توتوێ کرد.

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، لە بەغدا لەگەڵ محەمەد ئەلحسان نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبۆوە، لە کۆبوونەوەکەدا، بافڵ تاڵەبانی رۆڵی نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکانی لە پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە و لێکنزیککردنەوەی لایەنەکان لەپێناو هێنانەدی ئامانجە باڵاکان بەرزنرخاند.

هاوکات ڕایگەیاند، یەکێتی بە بایەخەوە لە رۆڵ و پێگەی ئێوە دەڕوانێت و بەدڵنیاییەوە هاوکار و پشتیوان دەبێت لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵا و نیشتمانییەکاندا.

لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتیی عیراق و پێشهاتەکانی سووریا باسیان لێوەکرا، هەردوولا جەختیان لە چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان و دوورکەوتنەوە لە بژاردەی شەڕ کردەوە، دووپاتیان کردەوە هەموولایەک بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و رێگریی لە تەشەنەسەندنی ئاڵۆزییەکان بکەن بەتایبەت پاراستنی سەقامگیریی عیراق و دوورخستنەوەی لە ململانێکان.

لەبارەی پێکهێنانی حکومەتای نوێی هەرێم و گرفتی مووچە، بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، جەخت لە هەڵوێستەکانی رابردوومان دەکەینەوە سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار و دادپەروەر، حکومەتێک دوور لە جیاکاری خزمەتی هەموولایەک بکات و هەوڵەکانی لەپێناو گەشەسەندنی کوردستان و داهاتوویەکی سەقامگیرتردا بێت.

لەبارەی پرسی مووچەشەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای لە لە نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد هاوشانی لایەنە سیاسییەکان، هاوکار و پشتیوانبێت بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ریشەیی، پاراستنی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و بەکارنەهێنانی شایستەداراییەکانیان لەپێناو بەرژەوەندییە سیاسییەکاندا.

 

بافڵ تاڵەبانی: پێویستە قووتی خەڵك لە ململانێ سیاسییەكان دووربخرێتەوە
پێت بافڵ تاڵەبانی: پێویستە قووتی خەڵك لە ململانێ سیاسییەكان دووربخرێتەوە
بافڵ تاڵەبانی بۆ گرفتی مووچە دەچێتە بەغدا
دوات بافڵ تاڵەبانی بۆ گرفتی مووچە دەچێتە بەغدا
پەیوەنیدر