سەرۆکی یەکێتی بۆ گرفتی مووچە و چەند پرسێکی تر دەچێتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ سودانی کۆبێتەوە.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی بەغداد ئەل یەوم، سەرچاوەیەکی سیاسی پێێ ڕاگەیاندون، ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی سەردانی بەغدا دەکات بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و فایق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری، ، و ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی دیکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بەپێی زانیارییەکان ئامانجی سەردانەکە گفتوگۆکردنە لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێم و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.