کەشناسێکی کورد باس لەوە دەکات کە لە ڕۆژی دووشەممە 23ی کانوونی یەکەم، کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوەو پلەکانی گەرما ڕوو لە بەزبوونەوە دەکەن، دەشڵێت هەینی داهاتوو جارێکی دیکە بارانباری دەستپێدەکاتەوە و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ئاراز جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند: بەدرێژایی ئەم ھەفتەیە ھەرێمی کوردستان بە کەشێکی سەقامگیردا تێپەردەبێت و لە دووسبەی دووشەممەوە تا کۆتای ھەفتە پلەکانی گەرماش بەرێژەی سێ تا چوار پلە بەرزدەبێتەوە.
باسی لەوەشکرد: لە رۆژی ھەینی 27ی ئەم مانگەوە، بۆ ماوەی سێ رۆژ تا 29ی کۆتای مانگ جارێکی دیکە ناوچەکانمان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری دوو نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و سوور و شەپۆلێکی لاواز بۆ مامناوەندی پچر پچری بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە لەگەڵ بارینی بەفر لە لوتکەی ناوچە شاخاویە سنوریەکاندا.