بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاشكرای دەكات، ڕۆژانی هەینی بۆ ماوەی 7 كاتژمێر هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لەناو سەنتەری شار قەدەغە دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی قەرەباڵخیی زۆرەوە، بڕیارمانداوە لە ڕۆژانی هەینی لە کاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ تاوەکو کاتژمێر 8ی ئێوارە هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری شاری هەولێر قەدەغە بکەین.
ڕاشیگەیاندووە، هاتووچۆکردن لە سەنتەری شار لەو کاتەدا تەنیا پیادە دەبێت.
جەختیشی كرجۆتەوە لە دوای کاتژمێر 8ی شەو هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.