بەتۆمەتی دزینی ٣٥ ملیۆن، سێ تۆمەتبار دەستگیرکران



بەتۆمەتی دزینی بڕی زیاتر لە ٣٥ ملیۆن دینار، مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد، کە لەبەنزینخانەکەیدا بڕی ٣٥ ملیۆن و ٦٠٧ هەزار دیناری لێ دزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە سێ تۆمەتبار بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن.

ڕاشیگەیاندووە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباراندا دەستگیرا بەسەر بڕێک لەپارە دزراوەکەدا، هەروەها تۆمەتباران دانیان بەوەدا ناوە کە بڕێک لەپارەکەیان گۆڕیوەتەوە بەدۆلاری ئەمەریکی و هەر لەپارەکە ماتۆڕسکیل و دەمانچەو موبایلیان کڕیوە.

جەختیشی كردۆتەوە، تۆمەتباران (ر، ب، ع – س، ج، ح – هـ، ج، ح) دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٤ لەیاسای سزادان ڕاگیراون.

نرخی بەنزین دابەزی
پێت نرخی بەنزین دابەزی
بافڵ تاڵەبانی:بەرپرسیارانە لەگەڵ دۆخی شەنگالدا مامەڵەبکەن
دوات بافڵ تاڵەبانی:بەرپرسیارانە لەگەڵ دۆخی شەنگالدا مامەڵەبکەن
پەیوەنیدر