بافڵ تاڵەبانی:بەرپرسیارانە لەگەڵ دۆخی شەنگالدا مامەڵەبکەن



سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرزبایی جەژنی (رۆژیێن ئێزی) لە ئێزدییەكان دەكات و ڕایدەگەیەنێت، هەموو لایەنەکانیش بەرپرسیارانە لەگەڵ دۆخی شەنگالدا مامەڵەبکەن و کاربکەن بۆ ئاوەدانکردنەوەی شارەکەو گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامەكەیدا ڕایگەیاندووە، هاوکار و پشتیوان دەبین بۆ بەهێزکردنی گیانی برایەتی و پێکەوەژیان لەنێوان هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی کوردستان.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
“بەبۆنەی (جەژنا رۆژیێن ئێزی) لەدڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە خوشک و برایانی ئێزدی دەکەم، هیوادارم ئەم جەژنە لە کەشێکی ئارام و سەقامگیردا بەخۆشی بەڕێبکەن.

خوشک و برایانی ئێزدی لە چەند ساڵی رابردوو بەدۆخێکی سەختدا تێپەڕین، وە ئێمە بەردەوام لەگەڵیاندابووین، بۆ گەیشتن بە مافەکانی خۆیان، بۆیە لەم بۆنەیەدا دووپاتی دەکەینەوە، لەپابەندیمان بە پاراستنی ماف و کەلتووری رەسەنی ئاینی ئێزدییەکان و هاوکار و پشتیوان دەبین بۆ بەهێزکردنی گیانی برایەتی و پێکەوەژیان لەنێوان هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی کوردستان.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پشتگیری و جێبەجێکردنی داواکاری خوشک و برایانی ئێزدی، هیوادارین هەموولایەنەکانیش بەرپرسیارانە لەگەڵ دۆخی شەنگالدا مامەڵەبکەن و کاربکەن بۆ ئاوەدانکردنەوەی شارەکەو گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان.
یەکێتی وەک هەمیشە لەگەڵتان دەبێت بۆ هێنانەدی خواستەکانتان و سارێژبوونی ئەو نەهامەتیانەی بەسەرتاندا هات.
هەر لەخۆشیدابن.”

بەتۆمەتی دزینی ٣٥ ملیۆن، سێ تۆمەتبار دەستگیرکران
پێت بەتۆمەتی دزینی ٣٥ ملیۆن، سێ تۆمەتبار دەستگیرکران
بەهۆی بایكۆتەوە داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە بۆ نیوە كەمی كرد
دوات بەهۆی بایكۆتەوە داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە بۆ نیوە كەمی كرد
پەیوەنیدر