بەهۆی بایكۆتەوە داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە بۆ نیوە كەمی كرد



داهاتی هەفتەی پێشووتری سلێمانی و هەڵەبجە نزیكەی 11.5 ملیار دینار بووە، بەڵام ئەم هەفتەیەی ڕابردوو بەهۆی پێنەدانی مووچە و بایكۆتی فەرمانبەرانەوە، كە كۆكردنەوەی داهات لە زۆربەی فەرمانگەكان كەمی كرد و بەوەش داهات بۆ نزیكەی 5 ملیار دینار دابەزیوە.

ماڵپه‌ڕی (شەفافیەت) بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی ڕاگەیاندوە بەشێوەیەك، بڕی چوار ملیار و 724 ملیۆن و 516 هەزار و 810 دینار بوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، داهاتەكە بەجۆرێكە كە 99%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 1%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەك و ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مەقاسەیە.

به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌، داهاتی مانگی ڕابردوو بریتی بوه‌ له‌ 26 ملیار و 270 ملیۆن و 157 هه‌زار و 590 دینار، كه‌ 89%ی به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌ بووه‌ و 11% به‌شێوه‌ی چه‌ك بووه‌.

بافڵ تاڵەبانی:بەرپرسیارانە لەگەڵ دۆخی شەنگالدا مامەڵەبکەن
پێت بافڵ تاڵەبانی:بەرپرسیارانە لەگەڵ دۆخی شەنگالدا مامەڵەبکەن
شەپۆلێکی بەفر و باران دەگاتە هەرێم
دوات شەپۆلێکی بەفر و باران دەگاتە هەرێم
پەیوەنیدر