پارێزگاری پێشووتری سلێمانی کۆچی دوایی کرد



پارێزگاری سلێمانی، هەواڵی كۆچی دوایی پارێزگاری پێشووتری سلێمانی ڕادەگەیەنێت.

بەهرۆز قەشانی لە ساڵی 2010 بۆ 2015 پارێزگاری سلێمانی بووە و ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە پرسەنامەیەكدا بڵاویكردەوە، بەهرۆز قەشانی، پارێزگاری پێشووی سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە

بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، پرسەو پەژارە و ماتەمینیی خۆمان بۆ كۆچی دوایی بەڕێز و ئازیزمان ئەندازیار بەهرۆز محەمەد ساڵح قەشانی، پارێزگاری پێشوتری سلێمانی؛ دەردەبڕین.
داواخوازین خوای گەورە ئارامیی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت و جێگای بەڕێزیان بەهەشت بێت.
د.هەڤاڵ ئەبوبەكر
پارێزگاری سلێمانی

شەپۆلێکی بەفر و باران دەگاتە هەرێم
پێت شەپۆلێکی بەفر و باران دەگاتە هەرێم
ڤیدیۆ…ئەمریکا هێزە سەربازییەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان زیادکرد
دوات ڤیدیۆ…ئەمریکا هێزە سەربازییەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان زیادکرد
پەیوەنیدر