ڤیدیۆ…ئەمریکا هێزە سەربازییەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان زیادکرد



وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) ژمارەی ڕاستەقینەی سەربازەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا ڕاگەیاند و دەڵێت: ژمارەی سەربازەکانمان بۆ دوو هەزار زیاد کردووە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن)، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە” لە ئێستاوە دوو هەزار سەرباز لە سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان هەن، کە ژمارەیەکی زۆر زیاترە لەو ژمارەیەی پێشتر ڕاگەیەندرابوو، کە ژمارەیان ٩٠٠ سەرباز بوون”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو سەربازە زیادانە هێزی کاتین کە بۆ پشتیوانیکردن لە ئەرکی بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی داعش نێردراون.

لای خۆشییەوە وتەبێژی پنتاگۆن ژەنەراڵ پات ڕایدەر، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، نازانێت ژمارەی سەربازەکان تا چەند گەیشتووەتە دوو هەزار سەرباز، بەڵام ڕەنگە لانیکەم چەند مانگێک پێش ئێستا و پێش ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، بووبێت”.

هەفتەی ڕابردووش جۆن فاینەر، جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، وتی، ” هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دەمێننەوە، بۆ ئەوەی ئەرکێکی گەورە لەوێ تەواو بکرێت، ئەمەش دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد”.

ڤیدیۆی ڕەوانەكردنی هێزی زیاتر بۆ ڕۆژئاوا

پارێزگاری پێشووتری سلێمانی کۆچی دوایی کرد
پێت پارێزگاری پێشووتری سلێمانی کۆچی دوایی کرد
ئەمڕۆ و سبەینێ بانکەکان کراوە دەبن بۆ مووچەخۆران 
دوات ئەمڕۆ و سبەینێ بانکەکان کراوە دەبن بۆ مووچەخۆران 
پەیوەنیدر