سەرەڕای پشووی هەینی، بانکی مەڵبەندی ڕادەگەیەنێت، بانکەکان کراوە دەبن و مووچەخۆران دەتوانن سەردانیان بکەن.
بانکی مەڵەکەندی لە سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە ستافی بانکەکەیان لە دەوامی فەرمیدا دەبن بۆ درووستکردنی UPN بۆ ئەو مووچەخۆرانەی بایۆمەترییان نییە.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رۆژی 16ی ئەم مانگە رایگەیاند، هەر فەرمانبەرو مووچەخۆرێک کە تا ئێستا خۆی لە سیستمی بایۆمەتری تۆمارنەکردووە، مووچەکەی لەفەرمانگەکەی خۆی رادەگیرێت تا لەماوەی ئەم چەند رۆژەی کۆتایی ساڵدا کۆدی بایۆمەتری بۆ دەکرێت ئەوسا مووچەکەی بۆ خەرج دەکرێت.
دروستکردنی UPN و بایۆمەتری فەرمانبەران و مووچەخۆران یەکێکە لەو بنەما سەرەکییانەی بۆ ناردنی مووچە دیاریکراوە و تاوەکو سەری ساڵ دراوە بە وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە و ئەنجامدانی بایۆمەتری بۆ سەرجەم مووچەخۆران.