نوێنەری بایدن گەیشتە سووریا



نوێنەری جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ نوێنەری جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست گەیشتە دیمەشق و بڕیارە هەر ئەمڕۆ لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەستەی تەحریر شام کۆببێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، شاندێکی دیپلۆماسیی ئیدارەی بایدن گەیشتوونەتە دیمەشقی پایتەختی سووریا و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئۆپراسیۆنی سەربازییەکانی سووریا کۆدەبنەوە.

هەریەک لە باربارا لیف، یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دانیاڵ رۆبینستاین، نوێنەری پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا ئەندامی شاندەکەن و لەگەڵ شەرع کۆدەبنەوە، ئەمەش وەکو هەنگاوێکی سەرەتایی ئیدارەی بایدن بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا.

ئەمڕۆ و سبەینێ بانکەکان کراوە دەبن بۆ مووچەخۆران 
پێت ئەمڕۆ و سبەینێ بانکەکان کراوە دەبن بۆ مووچەخۆران 
پاسپۆرتی عێراقی لە لاوازترینەکانی جیهانە
دوات پاسپۆرتی عێراقی لە لاوازترینەکانی جیهانە
پەیوەنیدر