شەپۆلێکی بەفر و باران دەگاتە هەرێم



شارەزایەکی کەشناسی ئاشکرای دەکات، کە ئەمڕۆ هەینی لەدوانیوەڕۆوە شەپۆلێکی باران بارین دەگاتە ناوچەکەیان.

سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی بە (خەڵک)ی راگەیاند، لە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینیەوە شەپۆلەکە دەگات و لە ئێوارەوە ناوبەناو بارانبارینی زستانە دەستپێدەکات و تاوەکو بەرەبەیانی شەممە.

رونیشیکردەوە، لە زنجیرە چیاکانیش بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرمی دادەبەزن.

سیروان ساڵح پێشبینیشی کرد؛ بڕی بارانەکەی لە زۆرشوێن باش بێت بەهۆی باشتربوونی شەپۆلەکە بەتایبەت پارێزگای سلێمانی و بەشێکی زۆری گەرمیان ئەگەر هەیە لە نێوان ( 5 تاوەکو 12 ملم ) باران ببارێت.

وتیشی، کە ئێوارەی ڕۆژی شەممە کۆتایی بە شەپۆلەکە دێت.

باسی لەوەشکرد، لە کۆتا هەفتەی ئەم مانگەشدا شەپۆلێکی تر هەرێم دەگرێتەوە.

بەهۆی بایكۆتەوە داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە بۆ نیوە كەمی كرد
پێت بەهۆی بایكۆتەوە داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە بۆ نیوە كەمی كرد
پارێزگاری پێشووتری سلێمانی کۆچی دوایی کرد
دوات پارێزگاری پێشووتری سلێمانی کۆچی دوایی کرد
پەیوەنیدر