چوارچێوەی هەماهەنگی: ئەمریكا لە عیراقدا ناهێڵین



 

موهەنەد خەزرەجی پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی لە پەرلەمانی عیراق، سەروەریی تەواوەتی وڵات وابەستەی پاشەكشەكردنی تەواوەتی ئەمریكا دەكاتەوە لە وڵات و دەڵێت، پەرلەمان لە ماوەی وەرزی یاسادانانی داهاتوو كار بۆ دەركردنی هێزە بیانییەكان دەكات لە عیراق.

خەزرەجی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”پەرلەمان دەبێت پابەند بێت بە هێنانەدی دەنگی پێویست لە وەرزی یاسادانانی داهاتوو، بۆ دەنگدان لەسەر كۆتایی هێنان بە بوونی ئەمریكایی و پشتیوانی لە سەروەریی وڵات”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارەی چوارچێوەی هەماهەنگی”سوپای عیراق بە هەموو هێزەكانییەوە، سەركردایەتی قورسترین شەڕی كرد و توانای هەیە مەترسییەكان بڕەوێنێتەوە و خاك و ئاسمانی عیراق بپارێزێت بەڕووی هەر دەستوەردانێكی دەرەكی”، جەختیشی لەسەر ئامادەكارییەكان كردەوە بۆ “جێبەجێكردنی بڕیارەكەی پێشووی پەرلەمان بۆ كۆتایی هێنان بە بوونی هێزە بیانییەكان لە وڵات و ڕێگرتن لە پێشێلكردنی سەروەریی”.

پێشتر میدیاكان بڵاویانكردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، لەبارەی كۆتایی هێنان بە بوونی سەربازی، گفتووگۆی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا كردووە لە بەغدا و لەو بارەیەوە داوای وەڵامدانەوەی كۆشكی سپی كردووە.

 

 

 

عێراق یەمەنی گۆڵباران کرد
پێت عێراق یەمەنی گۆڵباران کرد
بەمشێوەیە دۆلار بە قاچاخ دەبرێتە سێ‌ وڵاتی دراوسێ‌
دوات بەمشێوەیە دۆلار بە قاچاخ دەبرێتە سێ‌ وڵاتی دراوسێ‌
پەیوەنیدر